نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی شانشینی ئوردن کرد

 نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی شانشینی ئوردن کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هەیسەم ئەبولفوول كونسوڵی نوێی شانشینی ئوردنی هاشمی لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد.



لە دیدارێكدا سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە كونسوڵی نوێی شانشینی ئوردنی هاشمی كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و كارەكانیدا بۆ خواست بەتایبەتی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئوردن لە هەموو بوارەكان و ئەو بوارانەی كە بۆ هەردوولا گرنگن.



لای خۆیەوە كونسوڵی نوێی ئوردن خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەكاربوونی لە هەرێمی كوردستان نیشان دا و سوپاسی پێشوازیی گەرمی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كرد و ئاماژەی بەوە دا كە ئەو لە هەرێمی كوردستان وا هەست دەكات لەناو خەڵك و وڵاتی خۆیدایە.



ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پوختەیەک لە ناوەڕۆکی دیدارەکەی بۆ ئاژانسی باسنیوز ناردووە.



دەقی پوختەی ناوەڕۆکی دیدارەکە:



نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-6-2016 نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوزای لە هەیسەم ئەبولفوول كونسوڵی نوێی شانشینی ئوردنی هاشمی لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد.



لە دیدارێكدا سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە كونسوڵی نوێی شانشینی ئوردنی هاشمی كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و كارەكانیدا بۆ خواست بەتایبەتی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئوردن لە هەموو بوارەكان و ئەو بوارانەی كە بۆ هەردوولا گرنگن.



لای خۆیەوە كونسوڵی نوێی ئوردن خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەكاربوونی لە هەرێمی كوردستان نیشان دا و سوپاسی پێشوازیی گەرمی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كرد و ئاماژەی بەوە دا كە ئەو لە هەرێمی كوردستان وا هەست دەكات لەناو خەڵك و وڵاتی خۆیدایە، هه‌روه‌ها هیوای خواست ببێتە پردێكی پەیوەندیی باش و تۆكمە لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئورندا. ئاماژەی بەوەش دا كە ئەوان لە بواری كارگێڕی و ئابووریدا پسپۆڕ و شارەزای زۆریان هەیە و دەتوانێن هاوكاریی هەرێمی كوردستان لە تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی بكەن.



هەردوولا گرنگیی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئوردنیان دووپات كردەوە بەتایبەتی لە بوارەكانی تەندروستی و خوێندن و بازرگانی و هەماهەنگیی شەڕی دژی تیرۆر و هەموو ئەو بوارانەی كە دەكرێت خزمەتی هەردوو گەلی كوردستان و ئوردن بكه‌ن.



لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا شەڕی دژی تیرۆر و قارەمانیی پێشمەرگەی كوردستان بەرامبەر تیرۆرستانی داعش گفتوگۆ كرا و لەمبارەیەشەوە بەڕێز كونسوڵی ئوردن پیرۆزباییی سەركەوتنەكانی لە پێشمەرگە و خەڵك و سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان كرد بەتایبەتی ئەو سەركەوتنانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەسەر تیرۆردا تۆماركران، تێكۆشان و قارەمانێتیی پێشمەرگەی بە مایەی شانازی و پێزانینی هەموو جیهان لەقەڵەم دا و پشتگیری و هاوكاریی ئوردنیشی بۆ هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی داعشدا دووپات كردەوە.



پلانى ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شاری مووسڵ لە دەست تیرۆرستانی داعش و پرۆسەی سیاسی و بارودۆخی عێراق و ڕەوشی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و ئوردن، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو، تیایدا هەردوولا داكۆكییان لەوە كردەوە كە ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و ئوردن پێویستیان بە هاوكاریی زیاتری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بەتایبەتی لە عێراق، لەمبارەیەوە سەرۆك وەزیران دووپاتی كردەوە كە عێراق وەك پێویست بەرپرسیارێتیی دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان هەڵناگرێت و پێویستە ئاوڕێكی جددی لە ئاوارە و پەنابەران بداتەوە.







باسنیوز
Top