داعش به 27 موشه‌ك گوندی به‌شیری بۆردومانكرد
نازم كه‌هیه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی تازه راگه‌یاند: "ئه‌مشه‌و چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له گوندی (ته‌ل جول) ه‌وه 27 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی گوندی به‌شیر كردووه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دایه".
وتیشی: "زۆربه‌ی مووشه‌كه‌كان له‌و ناوچانه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه كه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبیان تێدا جێگیربووه و به‌و هۆیه‌وه سێ چه‌كداری لیوای 16ی حه‌شدی شه‌عبی برینداربوون".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی تازه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ڵامی بۆردوومانه‌كانی داعشیان داوه‌ته‌وه و بۆردوومانی ناوچه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یان ده‌ستپێكردووه.
كۆتایی مانگی رابردوو به‌به‌شداری سه‌ره‌كی پێشمه‌رگه‌و به پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان گوندی به‌شیری سه‌ر به‌ناحیه‌ی تازه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.
