ژمارەی مزگەوتە گەورەكانی كوردستان دەبنە پێنج

 ژمارەی مزگەوتە گەورەكانی كوردستان دەبنە پێنج
رۆژی چوارشەممە1-6-2016 یەكێك لە گەورەترین مزگەوتەكانی كوردستان لە شاری هەولێر کرایەوە فاتیح شارستێنی بووە یەكەم گوتاربێژی ئەو مزگەوتە.

مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و پێكەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی راگەیاند: "مزگەوتەکە یەكێكە لە گەورەترین مزگەوتەكانی كوردستان كە رووبەرەكەی17هەزار مەترە‌و لەسەر ئەركی خێرخوازان بەبڕی 2 ملیۆن دۆلار دروستكراوە".

مەریوان نەقشبەندی گوتی "مزگەوتەكە لە گەڕەكی رۆشنبیرانی شاری هەولێرە‌و ناوی مزگەوتی رێگای بەهەشتە، م.فاتیح شارستێنی كە مەلایەكی بەناوبانگە‌و پێشتر لە پیرەمەگروونی نزیك سلێمانی گوتار بێژ بووە گوتاربێژی ئەو مزگەوتە گەورەیە".

5 هەزار و 330 مزگەوت لەكوردستاندا هەیە 3 هەزاریان رۆژانی هەینی گوتاری تێدا دەدرێت، پێنج لەو مزگەوتانە لەرووی رووبەرەوە زۆر گەورەن کە سیانیان لەشاری هەولێرن و بریتین لە مزگەوتەكانی جەلیل خەیات، سەواف‌ و رێگای بەهەشت، دووان لەوانەش لەشارەكانی دهۆك ‌و سلێمانین.
Top