تەندروستی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی منداڵە ساواكان روونكردنەوە دەدات
لە روونكردنەوەكەی به‌ڕێوه‌به‌را‌یه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر هاتووە "دوابه‌دوای بڵابوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك گوایه چه‌ند منداڵێك له نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌رینی منداڵان له هه‌ولێر به‌هۆی نه‌بوونی ئۆكسجین گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌ڕێوه‌به‌را‌یه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر دوای تێڕوانین و به‌دواداچوونی ورد و راوێژكردن له‌گه‌ڵ پزیشكانی پسپۆڕی نه‌خۆشخانه‌ی ناوبراو، ده‌ركه‌وت كه نه‌خۆشخانه بێ ئۆكسجین نه‌بووه و هیچ نه‌خۆشێكیش به‌هۆكاری نه‌بوونی ئۆكسجین نه‌مردووه".
به‌ڕێوه‌به‌را‌یه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژەی بەوەشكردووە "دابینكردنی ئۆكسجین به سێ شیواز ده‌بێت؛ ئه‌ویش كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردن، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی یه‌ده‌گی و بوتڵی ئۆكسجین بۆ نه‌خۆش، له هه‌ر یه‌كێك له‌م شێوازانه گرفت یان تێكچوون و نه‌بوون هه‌بێت ده‌ستبه‌جێ ده‌خرێته سه‌ر دووه‌م و سێیه‌م شێواز، به‌مه‌ش به‌رده‌وام و 24 كاتژمێر له سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كاندا دابینكردنی ئۆكسجین ناوه‌ستێت".
لە روونكردنەوەكەدا ئاماژە بە حاڵەتی گیانلەدەستدانی یەكێك لە منداڵەكان كراوە و دەڵێت "حاڵه‌ت مردنی منداڵێك كه ته‌مه‌نی كه‌متر له یه‌ك رۆژ بوو له به‌شی منداڵه ناكامه‌كان له‌نێو ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵانی ناكام، به‌هۆی ناته‌واوی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان (RDS)ی بووە".
هەر لەبارەی ئەو منداڵە، به‌ڕێوه‌به‌را‌یه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر دەشڵێت "دوای له‌دایكبوونی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی ره‌وانه‌ی نه‌خوشخانه‌ی راپه‌ڕینی منداڵان ده‌كرێت هاوشێوه‌ی منداڵانی نه‌خۆشخانه‌كه ئۆكسجین هه‌بووه و له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕی منداڵان چاودێرییكراوه، به‌ڵام باری ته‌ندروستی باش نه‌بووه و گیانیله‌ده‌ستداوه به‌هۆی ناكامی و ناله‌باری منداڵه‌كه سه‌ره‌ڕای هه‌بوون و دیاریكردنی رێژه‌ی ته‌واوی ئۆكسیجین كه تۆماركراوه له دۆسیه‌ی نه‌خوش".
به‌ڕێوه‌به‌را‌یه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگەیاندووە "ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هاونیشتمانیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك له نه‌بوونی ئۆكسجین نه‌بووه و نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنان بووه‌ستێت ئۆكسجین هه‌ر دابینده‌كرێت".
ئاشكراشیكردووە "ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له هه‌مان رۆژدا نزیكه‌ی 1400 نه‌خۆش سه‌ردانی كردووه، زیاتر له 150 منداڵ خه‌وێندراون و 35 منداڵی ناكام له به‌شی ناكامه‌كان (خدج) خه‌وێندراون له‌گه‌ڵ ده‌یان نه‌شته‌رگه‌ری منداڵان".
به‌ڕێوه‌به‌را‌یه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر دەشڵێت "وێڕای دڵگرانی و نیگه‌رانیمان لێكوڵینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی ده‌گرینه‌به‌ر وه له‌هه‌بوونی هه‌ر گله‌یی و گازانده و كه‌مته‌رخه‌میه‌ك، هاوڵاتیان ده‌توانن سكاڵا پێشكه‌شبكه‌ن به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێككاریی یاسایی و لێكۆلینه‌وه‌ی دادگا".
