"پارەی مامۆستایانی چاودێری هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش دەکرێ"

سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا کە پارە بۆ مامۆستایانی چاودێری هۆڵی تاقیکردنەوە خەرج بکرێ.

سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان (ئەحمەد گەرمیانی) راگەیاند: یەکێتیی ماموستایانی کوردستان بەئامادەبوونی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تێیدا باس لەچەند پرسێک کرا لەوانە ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی ١٢و٩ی بنەڕەتی و رێنمایی و ماموستایانی چاودێری ھۆڵی تاقیکردنەوەکان.

(ئەحمەد گەرمیانی) گوتیشی، ھەر لەکۆبوونەوەکەدا وەزیری پەروەردە باسی لەوەکرد کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری خەرجکردنی پارەی ماموستایانی چاودێری ھۆڵی تاقیکردنەوەکانی ساڵی رابردووی داوە و پارەکە ئێستا لەبانک ئامادەیە و بەزووترین کات دابەش دەکرێت وھیچ کێشەیەکی نەماوە.

(گەرمیانی)باسی لەوەشکرد، ھەردوولا تاکیدمان لەسەر خەرجکردنی نیومووچەی ماموستایان کردووە کە کار بکەین بۆ ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەزوترین کاتدا ئەو نیو مووچەیەش دابەش بکات.
Top