وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەمەبەستی گەڕان و وەبەرهێنانی كانزا بانگهێشتی کۆمپانیاکان دەکات
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مرۆِ شه‌ممه له ئاگادارینامه‌یه‌كدا بۆ كۆمپانیاكان كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ت حه‌وت بلۆكی ئاینده‌یی ده‌ستنیشانكردووه كه به‌پێی زانیاری به‌رده‌ست و ڕاپۆرتی مێژوویی و لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ باوه‌ڕده‌كرێت بڕێكی زۆر سه‌رچاوه‌ی كانزاییان تێدابێت بۆ مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی بازرگانی.
بلۆکەکانی یەکەم و دووه‌م دەکەونە پارێزگای دهۆکەوە و سێیەم و چوارەمیش لە سنوری پارێزگای هەولێردان، سێ بلۆکی کۆتاییش (پێنجەم، شەشەم و حەوتەم) دەکەونە سنوری سلێمانییەوە.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌ربڕینی خواسته‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرێت و پێداچونه‌وه‌ی بۆ ده‌كات، بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و بلۆكانه به‌فه‌رمی داواكاری پێشنیار (RFP) ده‌رده‌چوێنرێت، ئه‌و گروپ و لایه‌نانه‌ی توانای جێبەجێکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا دەخەنەڕوو، بانگهێشت دەکرێن بۆ پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵی کارکردنیان لە یەکێک یان زیاتری بلۆکەکاندا.
لە هەنگاوی دواتردا، داوا لە كۆمپانیا هەڵبژێردراوەکان دەکرێت کە رێککەوتنێکی نهێنی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمدا واژۆ بکەن. پاشان پاکێجێکی تەواو لە داتا و زانیاریی ورد لەسەر بلۆکە خوازراوەکانیان پێدەدرێت. پاکێجەکەش راپۆرتی جیۆلۆجی و داتابەیسی سیستەمی زانیاریی جوگرافی (GIS) بلۆکەکان لەخۆدەگرێت.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رایگه‌یاندووه، ئەو لایەنانەی خوازیاری کارکردنن لەم بوارەدا پێویستە بەشێوەیەکی فەرمی پێش کاتژمێر 5ی پێشنیوەڕۆی بەرواری 15ی ئەیلولی 2016، دەربڕینی خواست (Eol)ی خۆیان لە رێگەی ئیمەیڵی تایبەتی وەزارەتەوە بگەیەننە وەزارەت.
خاکی هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆری کانزای سروشتی، کە لەناویاندا قوڕقوشم، مس، ئاسن، کرۆم، نیکل، کۆباڵت و مەگنیزیۆم.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، سەرچاوە کانزاییە دەوڵەمەندەکان کە هێشتا سوودیان لێوەرنەگیراوە دەتوانن یارمەتی هەمەچەشن کردن و پاڵپشتیکردنی ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان بدەن. هه‌روه‌ها پەرەپێدانی سامانی کانزایی هانی وەبەرهێنان دەدات و دەبێتە مایەی دروستبوونی داهات و دەرفەتی کار. کاریگەری بەسوودیشی دەبێت لەسەر بواری تری ئابووری، وەک کەرەستەی بیناسازی و پیشەسازی کانزاگەری و کشتوکاڵ و ئاوەدانکردنەوەی جڤاتە ناوخۆییەکان.
