فراکسیۆنی پارتی: لەمەڕ بەكارهێنانی منداڵ لەلایەن گۆڕان داوای لێكۆڵینەوە دەكات
محەمەد عەلی یاسین، گۆتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: "جگە لەو مەلەفەی تۆماری دەنگی نەوشیروان مستەفا كە لای داواكاری گشتی هەیە، ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی، لهبارهی ئهوهوه كه له ئوكتوبەری پار بزووتنەوەی گۆڕان منداڵی بەكار هێناوە بۆ توندوتیژی، بەدواداچوونمان كرد و بۆمان دەركەوت گۆڕان ڕێگە دەدات منداڵیش ببێتە ئەندامیان؛ هەر كەسێك تەمەنی پازدە ساڵ و یەك مانگیش بێت گۆڕان دەیكاتە ئەندامی خۆی، ئەمەیش پێچەوانەی هەموو جاڕنامەكانی مافی منداڵانی جیهانە، ئەم كارەی گۆڕان دژی یاساكانی عێراق و نێودەوڵەتانیشە."
محەمەد عەلی ڕاشیگەیاند: "ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی داوامان لە داواكاری گشتیی هەرێم كردووە، ئەو بابەتەی بەكارهێنانی منداڵ ئامانجی سیاسی لێكۆڵینەوە بكات، ئەوەی جێگەی داخە تا ئێستا داواكاری گشتی وەڵامی ئێمەی نەداوەتەوە، چونكە بەكارهێنانی منداڵ بۆ ئامانجی سیاسی پێچەوانەی یاسای پارتە سیاسییەكانی كوردستانە كە لە ساڵی 1993 لە پەرلەمانی كوردستانەوە دەرچووە."
