هاوكاری مادی ئاواره‌كان ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ 1/6/2016 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری كوێت، به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، له هه‌ڵمه‌تێكدا له شاری هه‌ولێر چه‌كی پاره‌ی 50$یان به‌سه‌ر 900 خێزانه ئاواره‌ی خوارووی عێراق دابه‌ش كرد، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و چه‌كه‌وه بڕی 50$ی ئه‌مه‌ریكی خۆراك و شتومه‌كی پێویست له سیتی سه‌نته‌ری مۆڵه‌كانی هه‌ولێردا بكڕن.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری كوێت به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری په‌نابه‌ر و ئاواره و خه‌ڵكی هه‌ژاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ZNA
