فراکسیۆنی پارتی: لەمەڕ بەكارهێنانی منداڵ لەلایەن گۆڕان داوای لێكۆڵینەوە دەكات

 فراکسیۆنی پارتی: لەمەڕ بەكارهێنانی منداڵ لەلایەن گۆڕان داوای لێكۆڵینەوە دەكات
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان داوای لە داواكاری گشتی كردووە، لێكۆڵینەوە لەسەر بەكارهێنانی منداڵ بكات لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە و دەشڵێ گۆڕان منداڵ بۆ توندوتیژی بەكار دەهێنێ.

محەمەد عەلی یاسین، گۆتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "جگە لەو مەلەفەی تۆماری دەنگی نەوشیروان مستەفا كە لای داواكاری گشتی هەیە، ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی ئوكتوبەری پار بزووتنەوەی گۆڕان منداڵی بەكار هێناوە بۆ توندوتیژی، دوای بەدواداچوون بۆمان دەركەوت گۆڕان ڕێگە دەدات منداڵیش ببێتە ئەندامیان؛ هەر كەسێك تەمەنی پازدە ساڵ و یەك مانگیش بێت گۆڕان دەیكاتە ئەندامی خۆی، ئەمەیش پێچەوانەی هەموو جاڕنامەكانی مافی منداڵانی جیهانە، ئەم كارەی گۆڕان دژی یاساكانی عێراق و نێودەوڵەتانیشە."

محەمەد عەلی ڕاشیگەیاند: "ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی داوامان لە داواكاری گشتیی هەرێم كردووە، ئەو بابەتەی بەكارهێنانی منداڵ ئامانجی سیاسی لێكۆڵینەوە بكات، ئەوەی جێگەی داخە تا ئێستا داواكاری گشتی وەڵامی ئێمەی نەداوەتەوە، چونكە بەكارهێنانی منداڵ بۆ ئامانجی سیاسی پێچەوانەی یاسای پارتە سیاسییەكانی كوردستانە كە لە ساڵی ١٩٩٣ لە پەرلەمانی كوردستانەوە دەرچووە."







KDP
Top