یوئێن: یەپەگە ڕێ لە پەنابەرانی حەلەب دەگرێ
لە به‌یاننامه‌یه‌کدا نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مرۆڤ (ئۆچا)، نیگه‌رانیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کرتووه‌کانی ڕاگه‌یاند له‌سه‌ر ڕێگریی چه‌کدارانی یه‌په‌گه و ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده له هه‌زاران هاووڵاتیی لاشەڕ (سیڤیل) که له شه‌ڕی حه‌له‌ب ڕایان‌کردووه تا بگه‌نه ناوچه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان.
یوئێن ڕایگه‌یاندووه، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا نزیکه‌ی دووهه‌زار که‌س ناوچه‌کانی مه‌راعی و شێخ عیسای نزیک حه‌له‌بیان چۆڵ کردووه که داعشی تێدایه و نزیکه‌ی حەوتهه‌زار کەسیش له لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه ڕێگرییان لێ ده‌کرێت تا ناوچه‌ی شه‌ڕ به جێ بهێڵن.
KDP
