سلێمانی.. چەند گرووپێکی تەقەکەر دەستگیر دەکرێن

سلێمانی.. چەند گرووپێکی تەقەکەر دەستگیر دەکرێن
ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بەتۆمەتی تەقەکردن چەند کەسێک دەستگیر دەکەن، کە تەقەیان بەسەر خەڵک و ماڵاندا کردووە.

ڕزگار حەمەڕەحیم، بەرپرسی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە ئاسایشی سلێمانی ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژەی ڕابردوودا چەند حاڵەتێکی تەقەکردن لەنێو ماڵان و خەڵکیدا ڕویانداوە، دوای بەدواداچونێکی وردی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی، توانرا بەتۆمەتی تەقەکردن دەیان کەس دەستگیر بکرێن و ”ھەندێک لە تۆمەتبارەکان لەچوارچێوەی گرووپدا خۆیان رێکخستووە و ھەندێکی دیکەشیان بەتەنیا ئەو کارەیان ئەنجامداوە“.

ڕزگار حەمەڕەحیم هەروەها رایگەیاند، کە دوای لێکۆڵینەوەی ھێزەکانی ئاسایش لەگەڵ تۆمەتبارەکان دەرکەوتووە، ”ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە لەلایەن کەسانی چەند دەوڵەمەندێکەوە بەکرێگیراون بە مەبەستی ترساندنی ئەو کەسانەی قەرزیان لایە“.










باسنیوز
Top