“بارزانی داوای کردووە زۆرترین ناوچە بە کەمترین زیان ئازاد بکەینەوە”

“بارزانی داوای کردووە زۆرترین ناوچە بە کەمترین زیان ئازاد بکەینەوە”
فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری باشیک ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ هێرشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و ڕێنمایی تازەی پێداون کە چۆن پلانی سەربازیی خۆیان بگۆڕن.

حەمید ئەفەندی، بەرپرسی میحوەری باشیک، ڕاگەیاند: “سنووری نێوان پێشمەرگە و داعش ئەوەندە نزیک بووەتەوە کە لە هەندێک شوێندا، تەنیا نیو کیلۆمەترە، لە میحوەری خازریش ئێستا پێشمەرگە و داعش نێوانیان کەمە، بەڵام ئێستا پلانی هێرش و نەخشەی سەربازی گۆڕاوە”. گوتیشی: "ئەوەی کراوە، بە لای پێشمەرگەوە کەمە و پێشمەرگە توانای زیاتریشی هەیە”.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئەوەشی ئاشکرا کرد، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی پێشمەرگە، داوای کردووە، زۆر بەوریاییەوە پێشمەرگە هێرش بکات، بۆ ئەوەی زۆرترین بە کەمترین زیان ناوچەی ئازاد بکرێتەوە. گوتیشی: “بارزانی پێی خۆشە پێشمەرگە بە وردی هێرش بکات و لە داهاتووشدا پێشمەرگە لەم سنوورەی ئێستای نابێت”.

ڕۆژی یەکشەممە 29\5\2016، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە پاڵپشتیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، هێرشێکی بەرفراوانیان لە میحوەری خازر کردە سەر مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش و توانییان زیاتر لە 10 گوندی کوردانی کاکەیی و شەبەک و کریستیانەکان، لە داعش پاک بکەنەوە.








باسنیوز
Top