لە هەولێر کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەست دا

لە هەولێر کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەست دا
لە کاتی درووستکردنی مزگەوت لە شاری هەولێر، دوو کرێکار بەهۆی داڕووخانی داری بەستنی بنمیچی خانوووەکە، گیانیان لەدەست دا.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی پۆلیسی هەولێر، ئاماژە بەوە دراوە، سەعات 10ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 1\6\2016، لە چوارڕیانی (دەربەندی گۆمەسپان) لە ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، لە کاتی درووستکردنی مزگەوتێک و بەهۆی داڕووخانی ئەو دارەی کە لە بەستنی بنمیچی باڵاخانەکەدا بەکار دێت، 2 کرێکاری خەڵکی شاری هەولێرن، گیانیان لەدەست داوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە کرێکارێکیان ناوی یوسف ئەمیر ساڵحە و تەمەنی 46 ساڵە، کرێکارەکەی دیکەش ناوی جەعفەر یوسف ئەمیرە و تەمەنی 16 ساڵە کە کوڕ و باوکن.

هەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لەو ڕووداوەدا چوار کرێکار بە ناوەکانی (محەمەد یوسف، هاوکار ساڵح، عەبدولڕەحمان عومەر و عەبدوڵڵا عومەر) بریندار بوون و ئێستاش پۆلیس لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە دەکات.









باسینوز
Top