یه‌كشه‌ممه، چواڕێیانی ژێرپرد و به‌رزه‌پرده‌كه‌ى به‌حركه به ڕووى هاووڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه
بڕى پێنجهه‌زار تۆن قیر بۆ ئه‌م رێگایه به كار دێت، به درێژایی كیلۆمه‌ترێك و 350 مه‌تر و 9مه‌تر پانى ژێر پرده‌كه قیرتاو ده‌كرێت و وایش بڕیاره رۆژى یه‌كشه‌ممه به ره‌سمى بۆ خزمه‌تى هاووڵاتیان ئه‌و رێگایه بكرێته‌وه.
ئه‌مه یه‌كێكه له پرۆژه گرینگ و ستراتیژییه‌كانى شارى هه‌ولێر و هاتوچۆی گشتی و تایبه‌ت بارهه‌ڵگره‌كان ئاسانتر ده‌كا، هه‌روه‌ها سیمایه‌كى جوانى ئه‌ندازه‌ییش به پایته‌خت ده‌به‌خشێت.
پارێزگارى هه‌ولێریش له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، ستایشى هه‌وڵه‌كانى تیمى به‌رێوه‌بردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كرد كه ئاكتیڤانه له هه‌وڵى به‌رده‌وامدا بوون بۆ به‌ئاكامگه‌یاندنی ئه‌م پڕۆژه‌یه گرینگ و پێویسته
KDP
