پێشمه‌رگه گه‌وره‌ترین تونێلی داعشانی خاپوور كرد
عه‌مید (سه‌یدهه‌ژار) جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی كوردستانی رایگه‌یاند "له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تونێلێكی گه‌وره‌ی چه‌كدارانی داعشانیان دوزیوه‌ته‌وه و شه‌ش چه‌كداری داعش خۆیان تێدا حه‌شار دابوو، سێ له چه‌كدارەکان به گولـله‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كوژران و دووانی تریش خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه كردووه."
تونێله‌كه ده‌كه‌وێته به‌رزایییه‌كانی نێوان گوندی گه‌زه‌كان و وه‌رده‌ك و، بە یەکێک لە گەورەترینی تونێلەکان وەسف دەکرێ کە داعش دروستی کردووە، به‌هۆی قووڵییه‌كەیشیەوە کە وەک (سه‌یدهه‌ژار) ده‌ڵێ، جیا لەوانی بە دەستی پێشمەرگە کوژران و دووانیشیان خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە کردووە، تیرۆریستێک خۆی تێدا حه‌شار دابوو، بۆیە چوونە نێویەوە ئاسان نەبوو، تا دوێنێ به ئامێر هێزێکی پێشمه‌رگه توانی بگه‌نه ئەو شوێنەی لێیەوە بەرگری دەکرا، کە تا کاتی کوژرانەکەی چەکدارەکە شه‌ڕی كردووه.
KDP
