راوێژكارێكی په‌رله‌مانی كوردستان: په‌كه‌كه كوردانه بیر ناكاته‌وه
(دكتۆر مه‌دحه‌ت سلێمان) راوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگه‌یاند "له‌ناو پارتی كرێكارانی كوردستاندا دوو باڵ هه‌ن و باڵێكی نه‌ته‌وه‌یی و باڵی تریش چه‌پڕه‌وی توندڕه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت باڵی نه‌ته‌وه‌یی باڵاده‌ست نه‌بێت له‌ناو په‌كه‌كه‌دا؛ ئه‌وانه‌ی له‌ناو په‌كه‌كه‌دا توندڕه‌ون زیاتر له‌ژێر كاریگه‌ریی ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌كه‌دان و سیاسه‌تێكی مه‌زهه‌بی به‌ڕێوه ده‌بەن و پرسی نه‌ته‌وه‌یی لای ئه‌وان هیچ به‌هایه‌كی نییه، په‌كه‌كه به ئاشكرا دژی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستانه و له‌ناو باكووریش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد ناكات."
ئەم لێدوانەی ئەو ڕاوێژکارەی پەرلەمانی کوردستان پاش ئەوە دێ کە، چەندان جارە هەندێکی سەرانی پەکەکە، کە بە باوەڕی ئەو دەبێ لە چەپڕەوە توندڕەوەکان بن، لێدوانی دژ بە خواست و مافی گەلی کوردستان پێوەست بە پرسی سەربەخۆییەکەی دەدەن و، دەیانەوێ بە هۆیەوە خەڵکی هەرێمی کوردستانی پێ چەواشە بکەن.
(دكتۆر مه‌دحه‌ت) هەروەها دەڵێ، "ئاخر په‌كه‌كه لە دژایه‌تیكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستاندا هیچیان ده‌ست ناكه‌وێ ته‌نیا سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كیه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ده‌وڵه‌تی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورددایه، كێشه ئه‌وه‌یه په‌كه‌كه كوردانه بیر ناكاته‌وه بۆیه دژی ده‌وڵه‌تی كوردستانه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه وه‌ك كورد بیر بكاته‌وه ئه‌وه ده‌وڵه‌تی كوردستان لەباشووری كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیی په‌كه‌كه‌یشدایه، به‌ڵام په‌كه‌كه زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌په‌كانی توركیا سیاسه‌ت ده‌كات، بۆیه دژی ده‌وڵه‌ته له هه‌رێمی كوردستان."
KDP
