له‌سێ رۆژى ڕابردوودا619بۆمبله سنوورى ناوچه ئازاكراوه‌كانى میحوه‌رى خازردا پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه
لیوا(مه‌حموود كاكه‌یى) بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانی راگەیاند: "تیمه‌كانمان له كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى سه‌ربه هێزه‌كانى پشتیوانیى یه‌ك، له‌پرۆسه‌ى ئازادكردنى 10 گوندى سنوورى میحوه‌رى خازردا به‌شدارییان کردووە و له‌یه‌كه‌م رۆژدا واتا29ـى مانگ، 124 بۆمبیان پووچه‌ڵكردوونەته‌وه و رۆژى 30 و 31ـى مانگى 5یش، 495بۆمب وتۆپێک و 2 ئۆتۆمبێلى مینڕێژكراویشمان پووچه‌ڵكردوونەته‌وه؛ هه‌روه‌ها 12كم رێگاوبانمان له بۆمبى چێنراوپاككردووەته‌وه."
هەرلەبەر مەترسیی ئەگەری مانەوەی مینی چیندراو، (کاکەیی)ئاگادارى گشت هاووڵاتیانى ئه‌وگوندانەدەکاتەوە كه خانووه‌كان زۆربه‌یان له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعشەوە بۆمبڕێژ كراون و، دەبێ په‌له نه‌كه‌ن له گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان، "ئێمه ئێستایش وا خه‌ریكى پاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانه‌كانین بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه؛ له قۆناغى دووه‌میشدا هه‌وڵده‌ده‌ین شتێك بۆ خه‌ڵكه‌كه بكه‌ین وماڵه‌كانیان له مین وبۆمبى چێندراوى تیرۆریستان پاكبكه‌ینه‌وه."
فه‌رمانده‌ى كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى سه‌ربه هێزه‌كانى پشتیوانیى یه‌ك باسى له‌وه‌ش كرد كه"پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و سنووره هێزێكى زۆرى پێویسته، بۆیه پێویسته لایه‌نێك وه‌كوده‌زگاى گشتیى كاروبارى مین،یاخود رێكخراوه‌كان وه‌كو رێكخراوى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین،هاوكاربن له‌گه‌ڵماندا، هه‌ر هیچ نه‌بێت تا ئه‌و خه‌ڵكه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵى خۆیان."
KDP
