نێچیرڤان بارزانی : لەغیابی مام جەلالدا بۆشایی گەورە دروستبووە

 نێچیرڤان بارزانی : لەغیابی مام جەلالدا بۆشایی گەورە دروستبووە
نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی هیوای باشبوونی تەندرووستی بۆ تاڵەبانی خواست و رایگەیاند، لەغیابی مام جەلالدا بۆشاییەكی گەورە دروستبووە".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بەشداری یادی دامەزراندنی ‫یەکێتی‬ نیشتمانی كوردستانی لە شاری هەولێر كرد و گوتارێكی پێشكەش كرد.

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی پیرۆزبایی لەسەرجەم یەکێتییەکان دەكات.

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای گوتەكانی ئاماژەی بە هاوپەیمانی نێوان پارتی و یەكێتی كرد، كە وەك خۆی گوتی "بەهۆیەوە چەندین دەستكەوت بەدیهاتوون".

لەبارەی رۆڵ و پێگەی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتیی یەكێتی، نێچیرڤان بارزانی گوتی "لەغیابی مام جەلالدا بۆشاییەكی گەورە دروستبووە. مام جەلال بە حیكمەتی خۆی كێشەكانی چارەسەر دەكرد".
Top