میحوەری خازر.. هێزى پێشمه‌رگه ناوچە ڕزگارکراوەکان دەکاتە سەنگەر
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، سەنگەرەکانيان نزیكه‌ى دوو كیلۆمه‌تر له چه‌كدارانى داعشه‌وه دوورن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سەنگەرانە نزیكه‌ى دوو مه‌تر قووڵى ده‌بێت و به درێژایی به‌ره‌ى شه‌ڕ لێده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش نه‌توانن هێرشیى پێچه‌وانه بكه‌ن.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سنوورى خازر، هێرشیان كرده سه‌ر داعش و چه‌ند گوندێكیان رزگار کرد، له‌وانه‌ش موفتییه، زارا خاتوونى گه‌وره و بچووك، ته‌ل ئه‌سوه‌دى ده‌وره، چه‌مه‌كۆر، گه‌زه‌كان، تووله‌به‌ند، كوله‌بۆر و وه‌ردك.
له‌و هێرشه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانى داعش كوژران و ناچاركران به كشانه‌وه، هاوكات پێنج چه‌كداریشیان به‌دیلى كه‌وتنه ده‌ست هێزه‌كانى پێشمه‌رگە.
باس‌نیوز
