كەركووك.. گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە بارەگایەكی کۆنی حزبی بەعس دۆزرایەوە
عەمید خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركووك راگەیاند: "دوێنێ 30/5/2016 لە گەڕەكی (حی الممدودە) لە خۆرهەڵاتی كەركووك، لە بارەگایەكی كۆنی حزبی بەعسدا ژمارەیەك ئێسك و پرووسك دۆزراونەتەوە و بۆ لێكۆڵینەوە نموونەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە ".
گوتیشی "تا ئێستا دیار نییە گۆڕی بەكۆمەڵە، یان تەنیا ئەو ئێسك و پوروسكانە ی تێدا بووە و بڕیارە ئەمڕۆ بە حەفارە شوێنەكە هەڵبدرێتەوە".
بەپێی ئەو زانیارییانە "لەنێو ئێسك و پرووسكە دۆزراوەكاندا ئێسك و پروسكی پیاو، ژن و منداڵ هەیە".
باسنیوز
