ئەبوبەکر کاروانی: دوای بارزانی ناسنامەی ڕیفراندۆمم لە باخەڵی من دایە
ئەبوبەکر کاروانی، سەرکردەیەکی یەکگرتوو، کە دەنگی دووەمی کۆنگرەی حزبەکەی بۆ بوون بە ئەمینداری گشتیی حزبەکە بەدەستھێنا، راگەیاند، کە لەکاری حزبی نەکشاوەتەوە و ”لە پێگەیەکی دیکەوە درێژە بە پرۆژەکەی دەدات.
ئەبوبەکر کاروانی پێیوایە ”زۆربەی یەکگرتووەکان“ لەگەڵ پرۆژەکەی ئەون، کە بەهۆیەوە ئیسلامییەکان ”لە فۆرمێکی دیکەوە“ سیاسەت دەکەن.
ئەو سەرکردەیەی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەش دا، کە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان خاوەنی پرۆژەی ریفراندۆمە و یەکەم کەسیش دوای بارزانی، کە ئەو پرۆژەی ریفراندۆمی هەبێ، ئەو بووە، ”دوای بارزانی ناسنامەی ڕیفراندۆم لەباخەڵی من دایە“.
پێشتر مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەیەکی گشتیدا لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی حزبە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور داوای کرد، کە ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بکەن تاوەکو پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەمریکا ریفراندۆم لە کوردستانی باشوور بکرێ و گەل بڕیار لەبارەی داهاتووی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا بدا.
باسنیوز
