فەرماندەیەکی زێرەڤانی: پێشمەرگە لە 2 ڕۆژی ڕابردوو داعشی لە پەلوپۆ خست

فەرماندەیەکی زێرەڤانی: پێشمەرگە لە 2 ڕۆژی ڕابردوو داعشی لە پەلوپۆ خست
فەرماندەیەکی پێشمەرگەی زێرەڤانی ئاشکرای کرد، لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەم دواییەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ سەر ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، زیانێکی یەکجار زۆر بە داعش کەوتووە، بەو هۆیەوە ناتوانێت هێرشی گەورە ئەنجام بدات.



ئەمڕۆ سێشەممە 31\5\2016، لیوا سەید هەژار، جێگری فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی، ڕاگەیاند: لە سەعات 3ی بەرەبەیانییەوە، 4 هێزی بچووکی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش لە گوندەکانی (زەهرا خاتوون، موفتیە، وادی جەهەم و لە نزیک شەقامی سەرەکی) هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە بە سەختی لێیان هاتوونەتە دەست و زیانێکی زۆر گەورەیان لێ داون. گوتیشی: ”لە گوندی زەهرا خاتوون، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعش لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە تەقێندرایەوە. هێزی پشتیوانی و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانیش، زۆر بە باشی هاوکارییان کردین“.



لیوا سەید هەژار ئەوەشی دووپات کردەوە کە لە هێرشەکەدا کوژراوێکی زۆر لە ڕیزەکانی داعش هەیە، بەڵام ئێستا پێشمەرگە بە لێدانی سەنگەرە تازەکانیەوە سەرقاڵە و ناتوانێت خۆی بە ژمارەی کوژراوانی داعشەوە خەریک بکات. گوتیشی: ”داعش لە سەرجەم شوێنەکاندا، هەوڵ دەدات هێرش بکات، هێشتا لێرە نوێیە، داعش ناتوانێت هێرش بکات، تەنیا ئەگەر بیکات، هێرشی بچووک دەکات. لەم 2 ڕۆژەی ڕابردوودا داعش زیانێکی زۆر گەورەی بەرکەوتووە، ناتوانێت لەم زووانەدا هێرش بکات، تەنانەت ئەگەر هێرشیش بکات، ئەوا خۆکوژی یان هێرشی بچووک دەبێت و پێشمەرگە بە ئاسانی تێکیان دەشکێنێت“.





باسنیوز
Top