چوار كه‌س به‌هۆی گولله كاتیۆشایێكهوه بریندار بوون
(عه‌مید كورد‌و سواره) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی قه‌زای خه‌بات به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگه‌یاند، "ئه‌م ئێواره‌یه له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌ك ئاگادار كراینه‌وه به هه‌بوونی مووشه‌كێك له نزیك شارۆچكه‌ی رزگاریی سه‌ر به قه‌زای خه‌بات، ده‌ستبه‌جێ هێزێكی ئاسایش گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه و له‌و كاته‌دا كاتیۆشاكه به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی له لایه‌ن هاووڵاتییه‌ك ته‌قیوه‌ته‌وه و دوو كارمه‌ندی ئاسایش و دوو هاووڵاتی بریندار بوونه.''
(سواره) زیاتر گوتی، "برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر كراون و ره‌وشی ته‌ندروستیی سێ له برینداره‌كان باشه، به‌ڵام برینی كارمه‌ندێكی ئاسایش سه‌خته، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ زانینی ورده‌كاریی ته‌قینه‌وه‌كه.
