سێ برا دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی خازر گیانیان له‌ده‌ستدا
ئه‌و گونده، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ئازادكران، به‌ڵام ئه‌و سێ برایه پێش پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كانی داعش له‌ناوچه‌كه، گه‌راونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆیان كه پێشتر به‌جێیانهێشتبوو.
دكتۆر یاسین كه‌ریم، به‌رپرسی ته‌ندروستی میحوه‌ره‌كانی خازر‌و باشیك‌و حه‌سه‌ن شام به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سێ كه‌سی یه‌ك خێزان گه‌ڕانه‌وه گوندی توله‌به‌ن له‌میحوه‌ری خازر، كه چونه‌ته ناو خانوه‌كه‌ی خۆیان بۆمبێكی چێنرا و ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه هه‌رسێكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و تائێستاش ته‌رمی یه‌كێكیان له ژێر خانوه‌كه‌دایه".
ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری خازر له‌سنوری موسڵ، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه (29/5) ده‌ستیپێكرد به‌پاڵپشتی بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی‌و هاوكاری راوێژكارانی ئه‌مریكی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی پلانی دارێژكراوی شه‌ڕه‌كه، كۆتاییهات.
عارف ته‌یفور، به‌رپرسی میحوه‌ری خازری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌رێگه‌ی خه‌ندانه‌وه داوای له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه كرد، په‌له نه‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌كانیان چونكه هه‌موو ئه‌و گوندانه بۆمبڕێژكراوه.
هه‌روه‌ها رونیشیكرده‌وه، تیمی تایبه‌تی پێشمه‌رگه ده‌ست ده‌كه‌ن به پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه له‌بۆمبه چێنراوه‌كان، دواتر داوا له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
له‌دوو رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌دا، 9 گوند له‌میحوه‌ری خازر كۆنترۆڵكرایه‌وه.
ئه‌و گوندانه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌پێكهاته‌ی شه‌به‌ك‌و كاكه‌یین، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێك داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یاندا گرت، به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵهاتن.
په‌یامنێری خه‌ندان كه له‌دوو رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له‌میحوه‌ری خازر روماڵی پیشڕه‌ویه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد، ده‌ڵێت له‌بازگه‌ی خازر هێزه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه گرفتی ئه‌وه‌یان هه‌یه خه‌ڵك پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان، له‌كاتێكدا ماڵه‌كانیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆمبرێژكراوه‌و پوچه‌ڵ نه‌كراوه‌ته‌وه.
