قەرەتەپە..چوار هاووڵاتی کوژران

 قەرەتەپە..چوار هاووڵاتی کوژران
بەرپرسێكی كورد لەناحیەی قەرەتەپە ئاشكرایكرد، شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە گوندێكی نزیك قەرەتەپە چوار هاولآتی سڤیلی كوشتووە و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار رایان كردووە.

كەمال ئیبراهیم، بەرپرسی رێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە قەرەتەپە راگەیاند" شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری دەمامكدار لە گوندێكی سەربە ناحییەی قەرەتەپە، هەلیانكوتاوەتە سەرماڵی هاووڵاتییەكی بەرەگەز عەرەب و كارەساتێكی نا مرۆڤانەیان ئەنجامداوە كە تێیدا، چەكدارە دەمامكدارەكان چوار هاوڵاتی سڤیلی بەشێوەیەكی دڕندانە كوشتووە، چوار هاوڵاتیە كوژراوەكە لە باوكێك و دوو كۆڕ و مامۆستایەكی ئاینی پێكهاتوون.
كەمال ئیبراهیم لەبارەی ناسنامەی چەكدارەكان دەڵێ" نزیكەی دە چەكداردەبوون و دەمامكیان دابوو، بەڵام پێدەچێ چەكداری گروپی تیرۆریستی داعش بن، چونكە لەناوچەكەدا بوونیان هەیە؛ تەرمی چوار كوژراوەكەیش رەوانەی پزیشكی دادی گەرمیان كراون.
Top