ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش: نۆ گوند لە رۆژهەڵاتی موسڵ ئازادكراون
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرایكردووە، كاتژمێر 13:00ی دوای نێوه‌ڕۆی رۆژی دووشەممە 30-5-2016، ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی زه‌مینی له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كۆتاییهات، كه له ئه‌نجامدا له‌شكری پێشمه‌رگه هێڵی نوێی به‌رگریی ده‌ستنیشان كرد.
بەپێی راگەیێندراوەكە، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ده‌ستهێناوە كه بریتیبوون له "ئازادكردنی چه‌ندین گوندی كاكه‌یی و شه‌به‌ك، خاوێنكردنه‌وه و كۆنترۆڵكردنی رووبه‌رێكی به‌رفراوانی خاكی باشووری كوردستان".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكردووە، لەماوه‌ی دوو رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا نۆ گوند ئازادكراون، كه بریتیبوون له گونده‌كانی؛ موفتی، ته‌لئه‌سوه‌د، زه‌هرا خاتوونی سه‌روو، زه‌هرا خاتوونی خواروو، تووله‌به‌ند، گه‌زه‌كان، چامه‌كوور، كوله‌بوور و وه‌رده‌ك. كه رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌كاته نزیكه‌ی 120 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه".
بەپێی راگەیێندراوەكە، نزیكه‌ی 140 چەكداری داعش له‌لایه‌ن له‌شكری پێشمه‌رگه و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییەوە كوژراون. هاوكات 14 بۆمبی چێندراو پووچه‌ڵكراونەته‌وه. ئاشكراشیكردووە "هه‌رچه‌نده بۆمبێكی چێندراو ته‌قییه‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه".
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان 75 پێگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان كردووەتە ئامانج و ئێستاش تیمی تایبه‌ت خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ن له مین و ته‌قه‌مه‌نی.
