مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەكات
مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە پیرۆزبایی لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كرد و مژدەی ڕزگاركردنی گوندەكانی كاكەییەكان و شەبەكی لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ ڕاگەیاند.

مەسرور بارزانی پێش كەمێك لە هەژماری خۆی لە ماڵپەڕی تویتەریدا پۆستێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووە "پیرۆزبایی لە پێشمەرگە ئازایەكانی كوردستان دەكەم كە ئەمڕۆ سەركەوتنێكی مەزنی دیكەیان تۆمار كرد و گوندەكانی كاكەیی و شەبەكەكانیان لە رۆژهەڵاتی موسڵ لە داعش پاك كردەوە".

دوێنێ یەکشەممە 29\5\2016 لە میحوەری خازر، بە فەرمان و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە. پێشمەرگە هێرشێكی بەرفرەوانی كردە سەر داعش.


عەزیز وەیسی فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ئاشکرای کردبوو بە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆ، مەترسی لەسەر هەولێر نامێنێت.

ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە لە میحوەری خازری ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵ، لە سنووری گوندەکانی (وەردەک و تەلئەسوەد)ن و کەمتر لە 20 کیلۆمەتر لەناو شاری مووسڵەوە دوور بوون.
Top