لە بادۆشدا پێشمەرگە گورزێكی كوشندەی لە داعش وەشاند
مقەدەم فەتحی مزووری، لە ئەفسەرەکانی فەرماندەیی بارزان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "سەعات ١٠ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تیرۆریستان داعش لە میحوەری بادۆشەوە هێرشێكی بەرفراوانی كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و، فەرماندەیی بارزان و لەشكری تایبەتی یەك بە توندی وەڵامی هێرشەكەی داعشیان دایەوە؛ دوای پێكدادانێكی توند، شەڕەکە تازە دامرکاوەتەوە."
ئەفسەرەكەی پێشمەرگە دەشڵێ:"لە هێرشەكەی ئەمڕۆدا چەكدارانی داعش بە پێنج ئۆتۆمبێڵی پڕ تەقەمەنی و دوو ماتۆڕەوە پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان دا بۆ ئەوەی خۆیان پێوە بتەقێنن، بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە هەر پێنج ئۆتۆمبێڵەكە تەقێندرانەوە."
مقەدەم فەتحی گۆتیشی: "هاوپەیمانان ڕۆڵێكی باشیان هەبوو لە شكاندنی هێرشەكەی داعشدا و بە گوێرەی زانیاریەكانی ئێمە هەشتا چەكداری داعش كوژراون، لەبەر تەقە ناتوانین بچینە سەر تەرمەكانیان."
KDP
