ڕەوشی خوورماتوو ئارام نییە

ڕەوشی خوورماتوو ئارام نییە
بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، ڕەوشی خوورماتوو دوای ڕێكەتنەكە هێشتا بە تەواوەتی ئارام نییە و لیژنەی هاوبەش ڕۆلی خۆی نەبینیوە بۆ هێوركردنەوەی ڕەوشی شارەكە.

ئەحمەد شێخ‌لەنگەری، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دووزی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕەوشی ئاسایشی شارۆچكەی دوزخوورماتوو دوای ڕێكەوتنی لایەنی شیعە و كورد، هێشیایش هەر جێگر نییە و هێشتا گروپە چەكدارەكانی حەشدی‌شەعبی لە شارەكەدا كێشە بۆ هاووڵاتیان دەنێنەوە و ڕفێنرانی هاوڵاتیانی سڤیل، هەر ماوە."

شێخ‌لەنگەری گۆتیشی: "بڕیار بوو مانگێك دوای ڕێكەوتنەكە هێزی ملیشیات لە ناو شاری خوورماتوو بچێتە دەرەوە و هێزە ئەمنیەكان پاراستنی شار بگرنە ئەستو، بەڵام لیژنەی هاوبەش ڕۆلی نییە لە هێوركردنەوەی ڕەوشەكە و لایەنی حەشد، ڕێكەوتنەكە پێخوست دەکەن."

بەرپرسەكەی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو، ڕۆژانە لە گەڕەكە جیاوازەكان و لە سەر بینا بەرزەكان چەكداری نەناسراو دەبینرێ و شوێنی خۆیان قایم دەكەن.










KDP
Top