پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتیانی سنوورەکە بڵاو دەکاتەوە
راگهیاندن و پهیوهندییهكانى بهڕێوهبهرایهتیى پاسپۆرتى سلێمانى، له راگهیندراوهكهیدا، دهنووسێت: "داوا لە سەرجەم گەشتیارانی هەرێم دەكاتەوە پێش بلیت بڕین و گەشتكردنیان بۆ دەرەوەی وڵات، ئەگەر ماوەی كارپێكردنی پاسپۆرتەكانیان كەمتر لە شەش مانگی تێدا بێت، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی و نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/2 لە كەلار، یان بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگاكانی تری هەرێم بكەن بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونیان".
روون كراوهتهوه، كه سهردانهكهیان بەمەبەستی گۆڕینی پاسپۆرتەكانیان و پێدانی پاسپۆرتێكی نوێیه، چونكە :"ئەگەر ماوەی پاسپۆرتەكەی لە شەش مانگ كەمتر بێت ڤیزای هیچ وڵاتێكی پێنادرێت.
باسنیوز
