لە بادۆش هێرشێكی داعش تێك شكێنرا و سێ هەمەریشیان تەقێنرانەوەو تەفروتونابوون
لیوا (بەهجەت تەیمەس) ئەندامی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "كەمێك لەمەوبەر، تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری بادۆش، بەڵام هەر زوو لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە وەڵامێكی توندی تیرۆریستانی داعش درایەوە و هێرشەكەیان هاتە تێكشكاندن."
لیوا (بەهجەت) گوتیشی: "سێ هەمەری تیرۆرستانی داعش بەر لەوەی بگەنە سەنگەرەكان، لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە تەقێندرانەوە و، تیرۆرستانیش كوژراو و برینداری زۆریان هەیە، بەڵام تا ئێستا ئاماری تەواومان لە بەردەستدا نییە".
kdp.info
