نەخشە رێگەی ریفۆرمی ئابووری ھەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت

نەخشە رێگەی ریفۆرمی ئابووری ھەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی نەخشە رێگەی ریفۆرمی ئابووری هەرێمی کوردستان لە شاری ھەولێر دەستیپێكرد لە سەرەتای كۆنفرانسەكەشدا وەزیری پلاندانانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھۆكاری قەیرانی دارایی و ھەنگاوەكانی حكوومەتی بۆ چارەسەری قەیرانەكە خستەڕوو.

لە گوتاری دەستپێكردنی كۆنفرانسی نەخشە رێگەی ئابووری ھەرێمی كوردستان عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "نەخشە رێگەی ئابووری ھەرێمی كوردستان 24 بابەت و بواری جیاواز لە خۆدەگرێت و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین ھاوكاریمان بكات".

گوتیشی: "ئامانجی سەرەكی پلانەكە خەڵكی ھەژار و كەمدەرامەتە، بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی ھەژاری لە ھەرێمی كوردستان زیادیكردووە".



k24
Top