حەسەن رۆحانی گەیشتە ورمێ
ئەمرۆ دووشەممە (30.5.2016)، حەسەن رۆحانی گەیشتە شاری پاریزگای ورمێی و ئەمەش لە کاتیک دایە کە دوو رۆژ بەر لە سەدانەکی رۆحانی بۆ ورمێ، ژمارەیەک لە چالاکوانانی سیاسیی، مەدەنیی و کەسایەتیی ئاکادیمی پارێزگای ورمێ لە نامەیەکدا داوایان لە حەسەن رۆحانی سەرکۆماری ئێران کردووە، ئەو دۆخە ئەمنییەی لە کوردستان هەیە، کۆتایی پێ بهێنرێت.
لە وتارەکەیدا حەسەن رۆحانی ئاماژەی بە گۆلی ورمێ کرد و گوتی: "لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا کارمان کردووە بۆ بووژاندەنەوەی ئەو گۆلە و 10 سانتی مەتر ئاستی ئاوەکەی بەرز بووەتەوە"، بە گوتەی رۆحانی دۆخی کوردستانی رۆژهەڵات و بەتایبەت پاریزگای ورمێ سەقامگیرە، بەڵام بەشێک لە چالاکوانی سیاسیی، مەدەنیی و کەسایەتیییە ئاکادیمییەکانی پارێزگای ورمێ پییان وایە؛ رۆحانی پابەندی بەڵینەکانی نەبووە و لە ماوەی سەرۆک کۆماریی ئەودا، بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ئاوری جدی لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان نەدراوەتەوە."
ئەو چاڵاکوانانەی ورمێ داوا دەکەن، ئەو دۆخە ئەمنییەی بەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای ورمێدا سەپێنراوە، کۆتایی پێ بێت و لە جێی بە ئەمنیکردنی ناوچەکە هەنگاو بۆ بوژاندنەوەی ئابووریی پارێزگای ورمێ بنێن.
بڕیارە حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دوو رۆژ لە پاریزگای ورمێ بمینێتەوە و سەردانی شاری مەهاباد بکات و ناوەندی بەرهەمهینانی پێترۆکیمیایی مەهاباد بکاتەوە.
حەسەن ڕۆحانی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژارادنی خۆیدا چەندین بەڵێنی و وادەی سیاسی و فەرهەنگیی بە کورد داوە وەک لابردبی هەڵاواردنی سیاسی و بە فەرمیکردنی زمانی کوردی و گەشەدان بە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەڕووی ئابوورییەوە، بەڵام بەڕای چالاکوانانی کورد، لەم بارەوە هیچ هەنگاوێک هەڵنەگیراوە.
باسنیوز
