مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ پێشمەرگە 60 كیلۆمەتریان لە رۆژهەڵاتی موسڵ ڕزگار كرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 29\5\2016 لە میحوەری خازر، بە فەرمان و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە. پێشمەرگە هێرشێكی بەرفرەوانی كردە سەر داعش.
عەزیز وەیسی فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ئاشکرای کرد بە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆ، مەترسی لەسەر هەولێر نامێنێت.
ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە لە میحوەری خازری ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵ، لە سنووری گوندەکانی (وەردەک و تەلئەسوەد)ن و کەمتر لە 20 کیلۆمەتر لەناو شاری مووسڵەوە دوور بوون.
