بەنووسراو.. وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیارێکی دەرکرد

بەنووسراو.. وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیارێکی دەرکرد
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی لە بارەی ڕەسمی گومرگی هاوردەکردنی (شووتی و کاڵەک) دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ کە بەنووسراوی ژمارە (6280) لە (2016/5/18) دەرکراوە و ئاڕاستەی گشت بەڕێوەبەرایەتییە گومرگییەکان کراوە، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە لەژێر ڕۆشنایی پاراستنی بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆ و پاڵپشتی کردنی جووتیاران، ڕێگاپێدان بۆ هاوردەکردنی (شووتی و کاڵەک) لە بەرواری (2016/7/1) بکرێت بە (2016/6/1) واتا مانگێک پێشبخرێت بۆ وەرگرتنی ڕەسمی گومرگی.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، لەسەر داوای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە، بۆ پاڵپشتی زیاتری بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.











باسنیوز
Top