تیمێکی سەربازیی ئەمەریکی بە چەکی قورسەوە لە گوێڕ جێگیر دەکرێت
حەسەن خاڵە حەسەن، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری گوێڕ، ڕاگەیاند: “تیمێکی ئەمەریکی بە چەکی پێشکەوتوو لە گوندی ئەبوشیتە لە محیوەری گوێڕ جێگیر کراون”. ئەوەشی ڕوون کردەوە: "داعش هێرشێکی فراوان کردووەتە سەر میحوەری گوێڕ و زانیاری هەیە کە پیلانی هێرشیان هەیە، بۆیە ئەو تیمە بۆ پشتگیری و پشتیوانیی پێشمەرگە لە گوێڕە”.
ئەمە لە کاتێک دایە کە لە بەشێکی بەرچاو لە میحوەرەکاندا، ڕاوێژکارە ئەمریکییەکان هاوڕێ لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، ڕووبەڕووی چەکدارانی داعش دەبنەوە و یارمەتیی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە دەدەن.
باسنیوز
