خازر..ھەشت گوند ئازاد کرانەوە
بەرپرسی میحوەری خازر (عارف تەیفوور) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێرشی ھێزی پێشمەرگە بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە میحوەری خازرەوە بەردەوامە و، تائێستا ھەشت گوند ئازاد کراون؛ ھێزی پێشمەرگە لە پێشرەویدایە و، شەڕ بەردەوامە بۆ ئازادکردنی دوو گوندی دیکە و، تاوەکو ئەو دوو گوندەش ئازاد نەکرێن شەڕەکە ڕاناگیرێت."
(عارف تەیفور) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش سەرسەختانە بەرگری دەکەن و، تاکو ئێستا ھەشت ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراویان ھێناوە و، ھەموویان تەقاندووەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە زیانی نەبووە و، پێشمەرگەیان پێ ڕانەگیراوە.
KDP
