پێشمەرگە دوو گوندی دیكەی ڕزگار كردن.. دووی دیكەیشی گەمارۆ داون

 پێشمەرگە دوو گوندی دیكەی ڕزگار كردن.. دووی دیكەیشی گەمارۆ داون
بەرپرسی میحوەری خازر ڕایگەیاند، هێزی پێشمەرگە لە هێرشەكەی ئەمڕۆدا توانیویەتی دوو گوند ئازاد بكات و دووی دیكەیشی گەمارۆ داون كە خەریكە ئەوانیش ئازاد بكرێن و، زیانی زۆریشیان بە تیرۆریستان گەیاندووە.

(عارف تەیفوور)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە هێرشەكەی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگەدا بۆ سەر تیرۆریستان لەخازر، گوندەكانی تەلئەسوەدی گەورە و موفتییە ئازاد كراون و لە ئێتسادا دوو گوندی دیكەیشیان گەمارۆ داون و زۆر نەماوە ئەوانەیش ئازاد بكرێن، هەروەها هێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدا و زیانی زۆر بەر تیرۆریستانی داعش كەوتووە".

(تەیفوور) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش لە گوندی موفتییە سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان ناردن بۆ تەقاندنەوە، بەڵام خۆشبەختانە هێزی پێشمەرگە هەر زوو تەقاندیاننەوە و هیچ زیانیان نەبوو.

دەشڵێت، چاوەڕوان دەكرێت تاوەكو ئێوارە ئەو پلانەی دانراوە، بە تەواوەتی جێبەجێ بكرێت.





KDP
Top