ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: هێرشەکەی پێشمەرگە ئامادەکاریی هێرشکردنە سەر مووسڵە
ئەمڕۆ یەکشەممە 29\5\2016، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد، هێرشهكانی ئهمڕۆی هێزی پێشمهرگهی كوردستان به مهبهستی زیادكردنی فشارهكانه لهسهر چهكدارانی داعش و ئامادهكارییە بۆ هێرشكردنه سهر شاری مووسڵ. ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنە بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بەڕێوە دەچێت و لە چوارچێوەیدا چەند گوندێکی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ کۆنتڕۆڵ دەکرێنەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە 5 هەزار و 500 پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن و سەعات 10ی بەیانیی ئەمڕۆش، بە تەواوی گوندی (موفتی) لە میحوەری خازر کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە.
باسنیوز
