ئهندامانی ئهم شاره لهناو كۆنگره ناڕهزایی دهردهبڕن
ژمارەیەکی زۆر خۆیان کاندیدکردوە بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو، لەو ژمارەیە و بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی حزب تەنیا 35 کەس هەڵدەبژێردرێن بۆ پۆستی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکگرتوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو 35 ئەندامەی سەرکردایەتی یەکگرتوو بەمجۆرە دابەشکراون بەسەر شوێنەکاندا "19 بۆ دەڤەری سلێمانی، 11 بادینان، 4 هەولێر و 1 ئەندامیش بۆ کەرکوک" ئەو یەک ئەندامەی بۆ کەرکوکیش دانراوە، ناڕەزایی زۆری ئەندامە کەرکوکییەکانی کۆنگرەی لێکەوتۆتەوە.
جگە لەو 35 ئەندامەی سەرکردایەتی 2 ئەندامیش بە یەدەگ دیاریدەکرێن.
