پێشمەرگە هێرشێكی گەورەی خۆكوژیی داعش لە گوێڕ تێكدەشكێنێ
گوتەبێژی فەوجی پێنجی هێزی گەرمیان لە میحوەری گوێررایگەیاند كە پێش دوو سەعات، لە پشت گوندی زمارەی سابیر و تەلەرخێم لە میحوەری گوێڕ، پێنج خۆكوژی داعش هێرشیان كردووەتە سەر پێشمەرگە. لە ئەنجامدا هێزەكانی پێشمەرگە بەتوندی لێیان هاتنە وەڵام و سێ خۆكوژ خۆیان تەقاندەوە و دووەكەی تر بەئاگری هێزەكانی پێشمەرگە كوژران.
دووپاتیشی كردەوە "خۆشبەختانە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە، هیچ زیانێكی گیانی نەكەوتووەتەوە".
باسنيوز
