پێشمه‌رگه وه‌ڵامی تۆببارانه‌كانی داعش ده‌داته‌وه
زۆربه‌ی رۆژ، داعش له‌میحوه‌ره جیاوازه‌كانه‌وه تۆببارانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات، تائێستا به‌وهۆیه‌وه كه‌مترین زیان كه‌وتووه‌ته‌وه.
پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌میحوه‌ری خازر راگه‌یاند، كه دوێنێ هه‌ینی 27ی ئه‌م مانگه، داعش به‌چڕی نزیكه‌ی 40 هاوه‌نی ته‌قاندوه به‌ره‌وروی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، له‌ئه‌نجامدا ته‌نیا یه‌ك پیشمه‌رگه برینداربووه.
وتیشی "ئه‌مڕۆ شه‌ممه داعش چه‌ند هاوه‌نێكیان هاویشتووه له‌نزیك گوندی حه‌سه‌ن شام، به‌ڵام له‌ئێستادا دۆخی ناوچه‌كه هێوربۆته‌وه".
هه‌ر له‌میحوه‌ری خازر، هاوشانی تۆببارانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داعش، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش بۆردومانی ئه‌و گروپه‌یان كردووه.
عارف ته‌یفور، به‌رپرسی میحوه‌ری خازری هێزی پێشمه‌رگه راگه‌یاند "تۆپباران به‌رده‌وامه به‌شه‌و رۆژ له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و داعش".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، كه زیاتر داعش تۆبارانی پێشمه‌رگه ده‌كات، له‌وه‌ڵامیشدا "ئێمه‌و فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانیش له‌داعش ده‌ده‌ین".
بۆردومانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان‌و پێشمه‌رگه زیاتر بۆ گوندی شێخه میره. به‌وته‌ی عارف ته‌یفور. ئه‌و گروپه‌ش زۆرترینجار سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌نه ئامانج له حه‌سه‌ن شام و وردك و سه‌ر چیای زه‌ردگ.
خه‌ندان
