ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری كوێتی كۆمه‌كی 2200 خێزان ده‌كه‌ن
رۆژی (28/5/2016) له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستییه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری كوێتی، له‌هه‌ڵمه‌تێكدا پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 100 خێزانی ئاواره‌ی كاكه‌یی له گوندی زه‌نگه‌ڵی سه‌ر به‌قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كه‌ن، كه هه‌ر خێزانێك دوو پارسێل خۆراكیان وه‌رگرت، هه‌ر پارسێلێك ئه‌م خۆراكانه‌ی تێدابوو (برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، شه‌عریه، شیر، نۆك و سریلاك).
هاوكات له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر ئاواره‌كانی ناوخۆی عێراق، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری كوێتی له هه‌ڵمه‌تی دووه‌مدا پارسێلی خۆراكیان به‌سه‌ر 1200 خێزانی ئاواره‌ی خوارووی عێراق له ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دابه‌شكرد، كه هه‌ر خێزانێك پارسێلێكی خۆراكیان وه‌رگرت كه له مادده خۆراكییه‌كانی وه‌ك (برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، شه‌عریه، شیر، نۆك و سریلاك) پێكهاتووه.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری كوێتی به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری په‌نابه‌رو ئاواره‌و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
باسنيوز
