له‌م مانگه‌دا زیاتر له 400 كه‌س خۆیان راده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه كردووه
(د. ئاراس حه‌سۆ میرخان) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: ''پاش هاتنی سوپای عێراق بۆ ناوچه‌كه و چه‌ند هێرشێكی ئه‌وان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش، هه‌ندێك گوند و ئاواییان ئازاد كردووهن كه پێشتر عه‌ره‌بنشین بوون، ئه‌مه هۆكار بوو كه خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره بن و بێنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌وه، ته‌نیا له‌م مانگه‌یشدا زیاتر له 400 كه‌س خۆیان ڕاده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه كردووه و ڕۆژانه‌یش دێن.''
(میرخان) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ''له سنووری ئێمه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ندێك ناوچه ئێمه بۆی نه‌چووبین، بۆ ئه‌وه بووه كه ئه‌و ناوچانه عهرهببنشینن و، بڕیار وایه سوپای عێراق ئه‌و ناوچانه ئازاد بكات؛ داعش‌یش توانای جارانیان نه‌ماوه تا به‌رانبه‌ر به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوه‌ستنه‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان دێ هه‌وڵه خۆكوژییهكانیانه.''
KDP
