نووسەرێکی ئەمریکی: هەرێمی کوردستان وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆیە
رۆبێرت وۆرس، لێکۆڵەر و نووسەری ناسراوی ئەمریکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ CNN سووریا لەم کاتەدا بە دابەشکراوی دەمێنێتەوە، کە رۆژئاوای سووریا لەلایەن رژێمی سووریاوە بەڕێوەدەبرێت و رۆژهەڵاتیشی لەلایەن سوننەکان و باکووریشی لەلایەن کوردەکانەوە بەڕێوەدەبرێت.
رۆبێرت وۆرس هەروەها رایگەیاندووە، کە بە تێپەڕبوونی کات، ”شکستی“ دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەکەوێت، بەڵام هیچ وڵاتێکی دیکە لە ناوچەکە دروست نابێت، ”جگە لە هەرێمی کوردستان، کە ئێستا بە دەوڵەت دادەنرێت“.
دوای 100 ساڵ لە واژۆکردنی رێککەوتننامەی سایکس بیکۆ لە نێوان نوێنەرانی بەریتانیا و فەرەنسا و دابەشکردنی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە رێککەوتنەکە کۆتایی هاتووە دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان لە کوردستانی باشوور پەیوەندیی تەنیا بە کاتەوە هەیە.
باسنیوز
