عەبادی لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانیەكان كۆدەبنەوە

 عەبادی  لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانیەكان  كۆدەبنەوە
لەبارەی پرسی گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی كورد بۆ بەغدا، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە بەغدا كۆدەبێتەوە.

ئەحمەد حاجی رەشید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند :
لەبارەی پرسی گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی كورد بۆ بەغدا بڕیارە كاژێر 20:00-ی ئێوارەی رۆژی شەممە 28-5-2016 حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانیەكان كۆببێتەوە".

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق هەروەها گوتی "تاوەكو ئێستا یەكلایی نەبووەتەوە هەموو پەرلەمانتارانی كورد بەشداری كۆبوونەوەی رۆژی 29-5-2016 پەرلەمانی عێراق دەكەن یان نا".

سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانیەكانی پەرلەمانی عێراق، یەكێك لە مەرجەكانی گەڕانەوەیان بۆ بەغدا بەستبووەوە بە كۆبوونەوەیان لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

لە 30نیساندا بەشێك لە خۆپیشاندەرانی بەغدا كە زۆرینەیان لایەنگری موقتەدا سەدر-ی رێبەری رەوتی سەدر بوون، چوونە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق‌و هێرشیان كردە سەر پەرلەمانتاران ‌و بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردیش بەر ئەو هێرشە كەوتن ‌و لەو كاتەشەوە نەگەڕاونەتەوە بەغدا.








رووداو
Top