رێژەی جگەرەکێشان لە باشووری کوردستان زیادیکردووە

رێژەی جگەرەکێشان لە باشووری کوردستان زیادیکردووە
بە گوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵ دوای ساڵ رێژەی جگەرەکێشان لە باشووری کوردستان زیادی کردووە، ئەمەش بە زەنگێکی مەترسیدار دادەنێت.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ ئەوەی هۆشداریی بەرزبوونەوەی ئاستی جگەرەکێشان لە هەرێمی کوردستان دەدات دەشڵێت: "لە هەندێک ناوچە جگەرەکێشان سەدا 60ی تێپەڕاندووە، بە تایبەتی لە نێو نەوجەواناندا".

لەباشوری کوردستان، ئەم دووکەڵە کوشندەیە دە چرکە جارێک کەسێک دەکوژێت، ئامارە فەرمییەکان وادەڵێن، ساڵ بە ساڵ رێژەی جگەرە کێشان لە باشوری کوردستان بەرز دەبێتەوە، بەشێوەیەک ساڵی 2006 ئەو رێژەیە 13% بووە و ساڵی 2013 ئەو رێژەیە بۆ 18% بەرز بووەتەوە و ئێستاش گەیشتووەتە 23% کە ئەوەش زەنگێکی مەترسیدارە .

د. سامر حلفی، سەرۆکی پرۆگرامی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "وەک ئێمە دەزانین لەساڵی 2013 دا62% ی هۆکاری گیان لەدەستدانی عێراقییەکان بەهۆی نەخۆشییە مەترسیدارە ناسراوەکانی وەک دڵ و شادەمار و شەکرە و شێرپەنجەوە بووە ، کە جگەرەکێشان خاڵی هاوبەشی سەرجەم ئەو چوار نەخۆشیەیە".

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری بەرزبوونەوەی ئاستی جگەرەکێشان لە هەرێمی کوردستان دەدات بەجۆرێک لە هەندێک ناوچە %60ی تێپەڕاندووە ،بە تایبەتی لە نێو منداڵان و نەوجەوانان .

د. خاڵس قادر، بەڕێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ، ساڵانە شەش ملیۆن کەس بەهۆی جگەرە کێشانەوە لە جیهان گیان لەدەست دەدەن ، واتە لە شەش چرکە جارێک کەسێک بەهۆی جگەرە دەمرێت ، ئامارە فەرمییەکان دەڵین مردن بەهۆی ئەو بکوژەوە لە باشووری کوردستانیش زۆر جیاوازی نییە لە رێژە جیهانییەکە.



روداو
Top