پێشمه‌رگه لهشهنگالو زوومار به‌رپه‌رچی داعش ده‌داته‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش به‌چه‌ند ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه چه‌كی دۆشكه‌یان له‌سه‌ر بوو نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بوونه‌وه له‌ده‌وروبه‌ری گووندی گۆڵاتی سه‌ر به‌قه‌زای شنگال.
گووندی گۆڵات گووندێكی عه‌ره‌ب نشینه‌و ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی چیای شهنگالو سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی لێیه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خه‌ندانی راگه‌یاند كه تیرۆریستان ته‌قه‌یان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كردووه و له‌به‌رانبه‌ریشدا پێشمه‌رگه لێیان هاتوونهدهستو ناچاریان كردوون هه‌ڵبێن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه نه‌قیب ره‌زوان زێباری له فه‌وجی دوی لیوای هه‌شتی هێزی پێشمه‌رگه لهكۆڵات به‌خه‌ندانی راگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش له مه‌فره‌قی ئوم شه‌بابیت به‌چه‌كی دۆشكه ته‌قه‌یان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كرد.
له‌به‌رانبه‌ریشدا پێشمه‌رگه لێیان هاتنهدهستو ناچاریان كردن رابكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه هیچ زیانێكی گیانیان پێبگات، تائێستاش زیانه‌كانی داعش نه‌زانراوه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند كه هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌كدارنی داعش به‌دۆشكه ته‌قه‌یان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كردووه له‌چیای سینۆی نزیكی مه‌فره‌قی ئوم شهبابیتو پێشمه‌رگه‌ش به‌تووندی وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه.
وتیشی كاتژمێر ده‌وروبه‌ری 10ی ئه‌مشه‌ویش تیرۆریستانی داعش ته‌قه‌یان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كردووه له‌به‌رانبه‌ر ناحیه‌ی عیازییه و بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی نیو كاتژمێر شه‌ڕو پێكادان به‌چه‌كی دۆشكه‌و بی كه‌ی سی له‌نێوان هه‌ردوولادا درێژه‌ی هه‌بووه، خۆشبه‌ختانه پێشمه‌رگه بێ زیان بووه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا تیرۆریستانی داعش چه‌ندینجار هه‌وڵیانداوه له‌سنوری ناحیه‌ی زوممار پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رده‌م به‌رگری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا شكستیانخواردووهو هه‌میشه به‌زیانێكی گیانی زۆره‌وه رایان كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مشه‌و تیرۆریستانی داعش به‌كاتیۆشا بۆردوومانی هه‌ردوو گووندی كارێزو حوگنهی سه‌ر به‌ناحیه‌ی زومماریان كردووه، بێ ئه‌وی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه.
رائید جه‌مال به‌رواری فه‌رمانده‌ی هێزی مردن راگه‌یاند چوار كاتیۆشا ئاراسته‌ی گووندی كارێز كراوه‌و كاتیۆشایهكیش له‌نزیك گووندی حوگنه كهوتووهتهخوارهوهو هه‌ڵگری گاز بووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
ئه‌و هێرشه دووربهدوورانهی داعش پاش ئه‌وه‌دێت كه له‌زۆربه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگدا له‌عیراق‌و سوریا رووبه‌ڕووی شكستی گه‌وره‌بوونه‌ته‌وه به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌و شهڕڤانانو هێزه عیراقییه‌كان.
