پارتی بۆ یەکێتی "واز لە چەواشەکاری بهێنن"
بەپێی هەواڵێکی دەزگا راگەیاندنەکانی یەکێتی چەندین بەرپرسی پارتی و فەرماندەی سەربازییان لە سنووری شنگال و زوممار و شێخان کە نزیکەی 800 کەس دەبن پەیوەندیان بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە کردووە، لەم بارەوە، وەحید باکۆزی، بەرپرسی لقی ١٧ی شنگالی پارتیی دیموکراتیی کوردستان، رایگەیاند: کادیرێکی پارتی کە لێرە بەدوای ئیمتیازەوە بووە لەپەیرەوپرۆگرامی پارتی لایداوە رێگای نەبۆتەوە و ئازادە بچێتە ناو هەرحزبێکی دیکە، ئێستاش بەناوی 800 کەسەوە لێدوانی داوە کە گوایە پارتین و چونەتە ناو یەکێتی، لێرەوە داوا لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین ناوی 10 کەسیمان پێی بڵێن لەناو پارتی چوبنە ناو یەکێتی.
گوتیشی: "داوا لە راگەیاندنی یەکێتی دەکەین چەواشەکاری نەکەن".
باسنیوز
