یه‌كێک له په‌رله‌مانتارانى كۆمه‌ڵ گووتوویه‌تى كه پێویسته پێشوه‌خت له‌گه‌ڵ عه‌بادى كۆ ببنه‌وه.
د. ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى كورد، رایگه‌یاند: "لایه‌نه كوردستانییه‌كان بڕیاریان داوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا و به‌شداریى دانیشتنه‌كه‌ى رۆژى یه‌كشه‌مه بكه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وش دا، كه ئه‌وان وه‌كوو فراكسیۆنى پارتى له به‌غدا، بڕیاریان داوه بگه‌ڕێنه‌وه و په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتیش به هه‌مان شێوه، ته‌نها یه‌كێک له په‌رله‌مانتارانى كۆمه‌ڵ گووتوویه‌تى كه پێویسته پێشوه‌خت له‌گه‌ڵ عه‌بادى كۆ ببنه‌وه."
روونشی كرده‌وه، كه هه‌ر پێنج فراكسیۆنه كوردستانییه‌كه پێشتر یه‌ك هه‌ڵوێستبوون له به‌غدا و به یه‌كهه‌ڵوێستیش ده‌مێننه‌وه.
پێشتر به‌هۆى ئه‌وه‌ى له 30ى نیسانى 2016 خۆپیشانده‌ران چوونه نێو ناوچه‌ى سه‌وز و له‌وێشه‌وه بۆ نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند په‌رله‌مانتارێك، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت و گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
باس‌نیوز
